ئینگلتەرا

یۆرگن کڵۆپ یانەی پاڵێوراوی بۆ بردنەوەی نازناوی پریمەرلیگ دیاری کرد

یاریگا- یۆرگن کڵۆپ یانەی پاڵێوراوی بۆ بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ دەستنیشان کرد.

لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەی ئەمڕۆیان بەرامبەر وڵڤرهامپتن، کڵۆپ لە بارەی بەهێزترین پاڵێوراو بۆ نازناوی ئەم وەرزە گوتی: “ئەگەر ئێستا سەیری یارییەکان بکەم، بۆ من وایە چێڵسی وەک پاڵێورا  ببینم. ئەوان بەهێزترین پێکهاتەیان هەیە، یاریزانی زۆر باشیان هەیە کە پێکەوە زۆر باش جوان یاریی دەکەن پاش ئەو دەستپێکە خراپەی سەرەتای وەرز. لە ئێستادا چێڵسی تەواوە. ئەوان توانایەکی باوەڕپێنەکراویان هەیە لە گۆڕینی یارییدا و یاریی دوای یاریی گۆڕانکاریی دروست دەکەن.”

دوای بردنەوەکەی شەوی ڕابردووی کوڕانی فرانک لامپارد بەرامبەر لیدز یونایتد، بلووز لە ئێستادا بە شێوەی کاتیی پێشەنگی پریمەرلیگە و له ئەگەری بردنەوەی تۆتنهام و لیڤەرپووڵ کە ئەمڕۆ بەرابمەر ئارسیناڵ و وڵڤرهامپتن یارییان هەیە، ئەوا چێڵسی دێتەوە بۆ ڕیزبەندیی سێیەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button