ئینگلتەرا

سۆڵشیار: لەو 6 یارییەی ماومانە، پێویستە 15 خاڵ کۆ بکەینەوە

یاریگانێت- دوای شکستەکەیان 2-1 بەرامبەر ۆوڵڤرهامپتۆن، ئەرکی مانچستەر یونایتد قورس بوویەوە تا سەرجەمی ئەو 6 یاریەی لە پریمەرلیگ ماویانە، بە ئەنجامێک کۆتایی پێ بهێنن بلیتی چامپیۆنسلیگی وەرزی داهاتوو مسۆگەر بکەن.

لەو بارەیەوە سۆڵشایەری ڕاهێنەر هانی یاریزانەکانی دەدات تا چیتر دەرفەتیتر نەماوەتەوە بۆ هەڵەی زیاتر و بەفێرۆدانی خاڵ و دەڵێت: “لەو 6 یارییەی ماومانە، پێویستە 15 خاڵ کۆ بکەینەوە.”

ئەمە لە کاتێکدایە کە شەیتانەسوورەکان ئێستا لە پلەی پێنجەم دەبینرێن، بردنەوەی چێڵسی، دایاندەبەزێنێت بۆ پلەی شەشەم.

هەریەکە لە یانەکانی ئارسیناڵی سێیەم و تۆتنهامی چوارەم و چێڵسی، هاوکات لە کێبڕکێیەکی زەحمەتدان بۆ پەڕینەوە بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای وەرزی داهاتوو.

بۆ بیرخستنەوە، مان یو ئەو شەش یاریەی ماویەتی، چوار یاریان لە یاریگای خۆیان و دوانیان دەرەوەی ئۆڵدترافۆردە، لە نێویشیاندا هەردوو یانەی مان سیتی چێڵسی و دەبینرێن کە ئەوانیش خواستی گەورەیان هەیە، یەکەمیان شەڕی پاڵەوانبوون دەکات، هەرچی بلووزیشە دەجەنگن تا بە سەرکەوتن بۆ چامپیۆنسلیگ دڵی هاندەرەکانیان ئاشت بکەنەوە.

– یارییەکانی مانچستەر:

مانچستەر X وێستهام 🏠
ئیڤەرتۆن   X مانچستەر ✈
مانچستەر X مان سیتی 🏠
مانچستەر X چێڵسی 🏠
هەدرسفیڵد X مانچستەر ✈
مانچستەر X  کاردیف 🏠

Back to top button