ئیسپانیا

یەكەم لێدوانی ڕامۆس دوای بردنەوەیان لە سێڤییا

یاریگا- سێرجیۆ ڕامۆس ، بەرگریكار و كاپتنی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لێدوانی لەسەر بردنەوەی یانەكەی بەرامبەر سێڤییا دا.

ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای ڕامۆن سانچێز بیزخوان توانی بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە سێڤییا بباتەوە.

بەرگریكارە ئیسپانیەكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: ”بردنەوەیەكی گرنگ، بەر لە یاریەكی زۆر گرنگ، بۆ پێشەوە”.

ڕۆژی چوار شەممەی لە یاریەكی چارەنووسسازدا یانە شاهانەكە میوانداری بروسیا مونشنگلادباخ دەكات لە میانەی یاریەكانی گەڕی شەشەم و كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لەو یاریەشدا مێرینگی پێوویستی بە بردنەوە هەیە تا خۆی بگەیەنێتە قۆناغی 16ی خولەكە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!