ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

لوکاکۆ: ئەم ساڵ و نیوەی لەگەڵ ئینتەر باشترینی هەموو کاروانی وەرزشیمە

یاریگا- ڕۆملیۆ لوکاکۆ بە دڵخۆشییەکی زۆرەوە گوزارش لە یاریکردنی بۆ ئینتەر میلان دەکات و بە باشترین قۆناغی ژیانی پیشەگەرێتی خۆی دەزانێ.

لوکاکۆ کە شەوی ڕابردوو دوو گۆڵی کۆی سێ گۆڵی ئینتەر تۆمار بکات بەرامبەر مونشنگلادباخ، دوای یارییەکە لێدوانی بۆ سکای سپۆرت ئیتاڵیای دا و گوتی: “وەک پێشتر گوتوومە، من یەکێکم لە کۆی 25 یاریزان. لێرە زۆر یاریزانی لە من بەئەزموونتر هەیە. من دەمەوێ یارمەتی تیمەکە بدەم بۆ بردنەوە، هەموو بەشە ڕاهێنان و هەموو یارییەکیش هەر هەوڵی ئەوە دەدەم. زۆر خۆشحاڵم بە ئێرە لەگەڵ ئەم یاریزانانە. ئەم ساڵ و نیوەم لەگەڵ ئینتەر باشترینی نێو هەموو کاروانی وەرزشیم بووە.”

ئەستێرە بەلجیکیەکە لە کۆی 12 یاریی بۆ ڕۆسۆنێری لەم وەرزەدا توانیویەتی 11 گۆڵ تۆمار بکات. بەو دوو گۆڵەشی بەرامبەر یانە ئەڵمانییەکە، هیوای گەڕاندەوە بۆ ئینتەر میلان تا لە کۆتا یاریی کۆمەڵەکە خۆی بگەیەنێتە قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button