چامپیۆنزلیگ

گۆڵپارێزی لیڤەرپووڵ بە تەمەنێکی بچووکەوە ژمارەیەکی گەورەی بۆ خۆی تۆمار کرد لە چامپیۆنزلیگ

یاریگا- کۆیمهین کاڵهێری گۆڵپارێزی لیڤەرپووڵ توانی بە یەکەم بەشداری کردنی لە چامپیۆنزلیگ ژمارەیەکی نایاب بۆ خۆی بنووسێتەوە.

لە یاریی گەڕی پێنجەمی کۆمەڵەکەیان بەرامبەر ئایاکس کە بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە بەرژوەندی ڕێدز کۆتایی هات، کاڵهێری وەک گۆڵپارێزی سەرەکی بەشداریی پێ کرا لە جێی  ئادریان و ئالیسۆن کە ئەمەی دواتریان تووشی پێکان هاتبوو.

ئێرلەندیە تەمەن 22 ساڵانەکە، بوو بە یەکەمین گۆڵچی لیڤەرپووڵ لە 18 ساڵی ڕابردوودا بتوانێ لە یەکەم دەرکەوتنیدا لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی ڕابگرێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button