ئینگلتەراچامپیۆنزلیگ

کڵۆپ دوورکەوتنەوەی یاریزانێکی ڕاگەیاند

یاریگا- یۆرگن کڵۆپ پێکانی یەکێکیتر لە یاریزانەکانی ڕاگەیاند و ماوەی دوورکەوتنەوەکەشی خستە ڕوو.

لە پێش دەستپێکی یارییەکەیان بەرامبەر ئایاکس لە چامپیۆنزلیگ، پرسیار لە کڵۆپ کرا سەبارەت بە نەبوونی ئالیسۆن بێکەر لە پێکهاتەکەدا. ڕاهێنەرەکەی ڕێدز بەم شێوەیە وەڵامی دایەوە: “ئالیسۆن کۆرۆنای نییە. بێ گومان ئەوە کێشەکەی نییە، بەڵام دوای کۆتا یارییمان بەرامبەر برایتۆن پێ وتین کە لە ڕانیدا ئازاریی هەیە. بۆیە بۆ ئەمشەو ئامادە نییە. پێشتر هەرگیز نەمبیستووە کە پێکرانی ماسوولکەی ڕان چوار تا پێنج ڕۆژ بخایەنێ، بۆیە ئالیسۆن بۆ ماوەی 10 ڕۆژ تا دوو هەفتە دوور دەکەوێتەوە.”

لیڤەرپووڵ ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە پریمەرلیگ میوانداریی یانەی وڵڤرهامپتن دەکات و، بۆ چوارشەممەی هەمان هەفتەیش دەبێتە لە چامپیۆنزلیگ ڕووبەڕووی میدتیلاندی دانیمارکی دەبێتەوە. ئەوە ئەو دوو یارییەن کە بە دڵنیاییەوە گۆڵپارێزە بەڕازیلییەکە لێی بێ بەش دەبێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button