چامپیۆنزلیگ

بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ئافرەتێک دەبێتە ناوبژیوانی خولی پاڵەوانەکان

یاریگا-وابڕیارە یاری نێوان یوڤێنتۆس و دینامۆ کیێڤ لە شەوی چوارشەممە و لە گەڕی پێنجەمی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا لەلایەن ستێفانی فراپارتەوە بەڕێوەببەرێت.

ستێفانی دەبێتە یەکەم ناوبژیوانی ئافرەت لە مێژوودا یارییەکی خولی پاڵەوانەکان بۆ پیاوان بەڕێوەببات. پێشتریش هەمان ناوبژیوان بوبووە یەکەم ناوبژیوانی ئافرەت کە یارییەکی گەورەی ئەورووپی بەڕێوەببات کاتێک پارساڵ یاری جامی سوپەری ئەورووپای لە نێوان لیڤەرپوول و چێڵسی بەڕێوەبرد.

ئاستە بەرزەکەی فراپارت بووەتە هۆی ئەوەی بۆ سەرجەم ئەو یارییانەی کە دەیانەوێت ناوبژیوانێکی ئافرەت بەڕێوەی ببات پشتی پێببەسترێت، پێشتریش لە یارییەکی خولی ئەورووپا و یارییەکی خولی فەڕەنسی هەمان رۆڵی پێدراوە.

بڕیارەکانی ستێفانی فراپارت کاریگەرییەکی ئەوتۆی نابێت و یۆڤی گەیشتنی بە قۆناغی داهاتوو مسۆگەرکردووە و دینامۆ کیێڤیش بێ هیوابووە لە گەیشتن بە قۆناغی ١٦.

بابەتی زیاتر

Back to top button