ئه‌وروپا

بایرن میونشن بە بێ گرنگترین چەكەكانی گەشتی مەدرید دەكات

یاریگا- هانز فلیك ، ڕاهێنەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ئامادەنەبوونی سێ یاریزانی سەرەكی و گرنگی یانەكەی لە لیستی یاریزانەكانی كە گەشتی مەدرید دەكەن ڕاگەیاند.

بایرن میونشن لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ دەبێتە میوانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی لە میانەی یاریەكانی گەڕی پێنجەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی یاریەكەیان بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید فلیك ووتی: دەتوانم بڵێم سێ چەكی سەرەكی یانەكەمان ناتوانن بەشداری بكەن ئەوانیش نۆیەر و گۆرێتزكا و لیڤاندۆڤسكین و ناتوانن گەشتی مەدرید بكەن.

هەروەها ووتیشی: تۆلیسۆش ناتوانێت لەگەڵمان گەشت بكات چونكە هێشتا لە پێكانەكەی چاك نەبووەتەوە.

لە كۆتایشدا ووتی: ڕووبەڕووبوونەوەی یانەیەكی بەهێزی وەك ئەتلەتیكۆ مەدرید بە بێ ئەو یاریزانانە مانای ئەوەیە یاریەكی زۆر سەخت لە پێشمانە، ڕووبەڕووی یانەیەك دەبینەوە كە توندن و بەرگریەكی بەهێزیان هەیە و ڕاهێنەرێكی نایابیان هەیە، هەمیشە چێژم لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەتلەتیكۆ مەدرید وەرگرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button