ئه‌مریکائه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

کاڤانی لەسەر یەک وشە سزا دەدرێت

یاریگا
ئێدینسۆن کاڤانی، هێرشبەری ئۆروگوایی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی چاوەڕێ دەکرێت تووشی سزایەکی قورس ببێت.

کەناڵی BBC بەریتانی بڵاویکردووە دوای بردنەوەکەی مان یو بەرامبەر ساوسامبتن و تۆمار کردنی دوو گۆڵ لەلایەن هێرشبەرە ئۆروگواییەکە، ئەو یاریزانە پۆستێکی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام کرد و وشەی negritـی بەکار هێناوە و ئەم وشەیەش لە بریتانیا مانایەکی رەگەز پەرستی دەدات، هەرچەندە دوای ئاگادار کردنەوەی یاریزانەکە لەم وشەیە پۆستەکەی سڕیەوە، بەڵام فێدراسیۆنی ئینگڵاند لێکۆلینەوە لەسەر ئەم پۆستە دەکات و چاوەڕێ دەکرێت سزایەکی قورسی بدەن.

پێشتریش ئەو کاتەی لویس سوارێز لە ریزەکانی لیڤەرپوول بوو، لەسەر بەکار هێنانی ئەم وشەیە بۆ هەشت یاریی سزادرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button