ئه‌مریکاگرنگترین

فەرمی: کاڤانی پەیوەندی بە بۆکا جونیۆرز کرد

یاریگا

ئێدینسۆن کاڤانی هێرشبەری ئۆرگوایی بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە یانەی بۆکا جونیۆرزی ئارجێنتیناوە کرد.

هەژمارەی فەرمی بۆکا جۆنیورز لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، لەگەڵ هێرشبەرە ئۆرگواییەکە گەیشتنە رێکەوتن و ئەو یاریزانە بۆ ماوەی وەرزێک تاوەکو هاوینی 2024 پەیوەندی بە یانەکەیان کرد.

کاڤانی وەرزی رابردوو بۆ ماوەی دوو ساڵ پەیوەندی بە یانەی ڤالێنسیای ئیسپانیا کرد، بەڵام پێشکۆتایی هاتنی وادەکەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئیسپانیەکە هەڵوەشاندەوە و بێ بەرامبەر پەیوەندی بە بۆکا جونیۆر کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button