ئیتاڵیا

کاڤانی: لەبەر ئەم هۆکارە یوڤی و ئینتەرم ڕەت کردەوە

یاریگا- ئێدینسۆن کاڤانی باس لەو هۆکارە دەکات کە نەیویستووە بچێتە یانەکانی یوڤێنتوس و ئینتەر میلان.

ماوەیەک بە لە ئێستا لەسەر دیوارەکان شاری ناپۆلی وێنەی کاڤانی کێشرا بوو، وەک ڕێزلێنانێک بۆ ئەو سێ ساڵەی لە یانەکەیان پێش ئەوەی ڕوو بکاتە پاریس. قسەکانی گۆڵکارە ئۆرۆگواییەکە، کە کاڵچیۆ میرکاتۆی ئیتاڵی بڵاوی کردۆتەوە، دەڵێت: “ئەو وێنانەم بینی و زۆر دڵخۆش بووم. ئەوەش ڕێکەیەکیتری خۆشەویستییە لەلایەن ناپۆلییەکانەوە کە هەرگیز لەبیری ناکەم. ئەو هەستەم دووهێندە بوویەوە کاتێک بینیم منداڵەکانیشم بەو وێنانە خرۆشاون.

سوپاس هاندەرانی ناپۆلی. هەتا مابم سوپاسگوزارتانم. هەر لەبەر ئەمەش بوو نەخێرم وت بە ڕووی زۆر یانەی ئیتالییدا لە نێویشیاندا یوڤێنتوس کە زۆر پێوەندییان پێوەکردم، هەروەها ئینتەر میلانیش.

کاڤانی کە ئێستا دوای پی ئێس جی هاتۆتە مانچستەر یونایتد، لە درێژەی قسەکانیدا هەر سەبارەت ناپۆلی دەڵێت: “نەمدەتوانی بچمە هیچ یانەیەکیتری ئیتاڵی، ئەوەش تەنها لەبەر هاندەرانی ناپۆلی. چونکە دەزانم ئەو ساڵانه چیم پێشکەش کردوون و ئەوانیش چۆن تا ئێستایش ڕێزم لێ دەنێن.”

بابەتی زیاتر

Back to top button