ئه‌مریکاگرنگترین

کاڤانی یەکێک لە جوانترین گۆڵەکانی وەرزی کرد!

یاریگا –

ئێدینسۆن کاڤانی هێشتا توانا گۆڵکارییەکانی ون کردووە سەرەڕای هەڵکشانی تەمەنی کە گەشتووەتە ٣٧ ساڵ.

ئەفسانە زیندووەکەی ئۆرۆگوای دوای ١٦ ساڵ لە یاریکردن لە ئەوروپا، سەرەنجام وەک یاریزانی ئازاد ساڵی ٢٠٢٣ لە ڕێگەی بوکا جونیۆرزی ئەرجەنتینیەوە گەڕایەوە کیشوەرەکەی خۆی.

گۆڵکارەکەی پێشووتری یانەکانی ناپۆلی، پاریس سان جێرمان و مانچستەر یونایتد، لە یاریی رابردووی بوکادا لە میانی جامی ئەرجەنتین سەرکردایەتی یانەکەی کرد لە بردنەوەی ٣-٠ بەسەر سێنتراڵ نۆرتیەی ئەو وڵاتە کە تێیدا توانی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی ١٧ و ٥٦دا تۆمار بکات و یەکێک لە گۆڵەکانی بە لێدانێکی مەقەستی سەرنجڕاکێش بوو، بە جۆرێک سەرنجی میدیاکانی بۆ لای خۆی راکێشایەوە.

ڤیدیۆی گۆڵەکەی:

 

بابەتی زیاتر

Back to top button