ئه‌مریکا

ڤیدیۆ: یەکەمین گۆڵی بۆکا جونیۆرز پاش کۆچی دوایی مارادۆنا و بە ئامامادەبوونی کچەکەی

یاریگا- بۆ یەکەمین جار لە پاش کۆچی دوایی دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا یانەی بۆکا جونیۆرز یارییەکی خۆی ئەنجام دا و بە شێوازێکی تایبەتیش یادی ئەفسانه ئەرجەنتینیەکەیان کردەوە.

لە خولی ئەرجەنتینی بۆکا میوانداریی نوێڵز ئۆڵدبۆیزی کرد لە نێو یاریگای “La Bombonera”ی بەناوبانگ، کە ئەم جارە بەبێ ئامادەبوونی ڕابەرە مێژووییەکان بەڕێوە چوو، بەڵام دالمای کچی وەک هەمیشە ئامادەگیی هەبوو لەو شوێنەی کە پێشتر یاوەریی باوکی دەکرد بۆ تەماشاکردنی یارییەکانی بۆکا جونیۆرز.

یاریزانانی ئەو یانەیە وەک یادێک بۆ ئەفسانەی کۆچ کردوو، درێسیان بە ناوی مارادۆناوە پۆشی و پاش تۆمار کردنی گۆڵی یەکەم، ڕوویان کردە شێنی دانیشتنەکەی کە ئەوە هەستی دالمای بزواند و نەیتوانی ڕێ لە فرمێسکەکانی بگرێ.

– ڤیدیۆی دیمنەکە:

بۆ بیرهێنانەوە، مارادۆنا لە له دوو ماوەی جیاوازدا بۆ هەردوو یانەکە یاریی کردووه.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!