ئینگلتەرا

ئارسیناڵ یەکێک لە خراپترین وەرزەکانی مێژووی خۆی دووبارە کردەوە

یاریگا- جارێکیتر یانەی ئارسیناڵ بە شکست هەفتەی خۆی لەپریمەرلیگ بەڕێ کرد کاتێک بەرامبەر وڵڤرهامپتن شکستی هێنا.

لە هەفتەی 10ی خولەکە، تۆپچیەکانی لەندەن پێشوازیان لە کوڕانی نونۆ سانتۆ کرد و بە ئەنجامی 1-2 بە میوانەکەیان دۆڕاند.

ئەوە سێیەم یارییە گەنەرز تامی بردنەوەی نەکردووە کاتێک دوو یاریی ڕابردوویشی بە شکست و یەکسانبوون تەواو کردووه.

ئارسیناڵ بەڕاهێنەرایەتی میکێل ئارتێتا، دوای 10 هەفتەی خولی ئینگلیزی تەنها 13 خاڵیان کۆ کردۆتەوە و لە پلەی 14ی ڕیزبەندیەکەوە دێن. ئەوەش خراپترین دەستپێکی وەرزێکە بۆ یانە لەندەنییەکە لەوەتەی وەرزی 1981/1982.

بابەتی زیاتر

Back to top button