چامپیۆنزلیگ

قسەکانی ڤیدال لە دژی ناوبژیوانی یارییەکەی ڕیاڵ و ئینتەر ئاشکرا بوو

یاریگا- قسەکانی ئارتورو ڤیدال ئاشکرا بوو کە لە دژی ناوبژیوانی یارییەکەی نێوان یانەکەی و ڕیاڵ مەدرید کردی و بوو بە هۆی کرانە دەرەوەی.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە کە ڤیدال بە ڕووی ناوبژیوانی یارییەکەدا هاواری کردووە و گوتویەتی: “ڤار دەرفەتی ئەوەت دەداتێ کە لەوەوە سەیری ئەم هەموو ناشیرینیە بکەیت، کەچی تۆ هیچ ناکەیت!”

ئەو هەڵچوونەی یاریزانە چیلییەکە دوای ئەوە هات کە ناوبراو داوای لێدانی سزای کرد و بە ڕووی ناوبژیواندا تەقیەوە و دوو کارتی زەردی لەدوای یەکی لەسەر ئەو هەڵسوکەوتەی وەرگرت کاتێک هەر لە گێمی یەکەی یارییەکەدا بوون و نێرازۆری بە گۆڵێک لە پاش بوون.

ئینتەر بە دوو گۆڵی بێ وەڵام جەنگەکەی دۆڕاند و گروپەکەی لە خۆی ئاڵۆزتر کرد بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button