ئیتاڵیائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

کۆنتی: ریاڵ مەدرید لە ئاستێکی جیاوازدایە

یاریگا-ئەنتۆنیۆ کۆتنی دان بەوەدا دەنێت ریاڵ مەدرید یانەیەکی بەهێزترە لە ئینتەرمیلان و لە ئاستێکی جیاوازدان.

بۆ دووهەم یاری دوای یەک، مەدرید شکستی بە ئینتەر هێنا لە خولی پاڵەوانەکان، کۆنتی راهێنەری نێرازوری دوای یارییەکە بۆ سکای سپۆرت وتی “هەمیشە یاریکردن بەرامبەر یانەی گەورەی وەک ریاڵ مەدرید زەحمەتە، ئەگەر گۆڵێکیشت لێ تۆمارکرابێت و یاریزانێکت دەرکرابێت دەبێتە ئەستەم. پێم وایە جیاوازی ئاستمان لەگەڵ یانەیەکی وەکو ریاڵ مەدرید روون بوو ئەمشەو، بەڵام ئەمە نابێت بمانترسێنێت بەڵکو دەبێت نیشانمان بدات رێگەیەک هەیە کە پێویستە بیبڕین بۆ ئەوەی بگەینە ئاستی ئەوان. ئەو رێگەیەش هەوڵدانی زۆر و کارکردنی بەردەوامە”.

هەر ئەو راهێنەرە لە لێدوانێکی جیاواز بۆ کەناڵی ئینتەر وتی” راستییەکە ئەوەیە ئەوان یانەیەکن کە ساڵانێکە زاڵن بەسەر ئەم پآڵەوانێتییە و ئێمەش تازە دەمانەوێت بگەڕێینەوە نێو ململانێکان. دەکرێت بدۆڕێین یان بیبەینەوە بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە یاریزانەکانمان هەموو هەوڵێکی خۆیاندا”.

مەدرید و ئینتەر هەردووکیان خاوەنی دوو خاڵ بوون بەر لە رووبەرەبوونەوەکانیان، بەڵام دوای دوو یاری لە مەدرید و میلانۆ ، ریاڵ خۆی گەیاندە ٨ خاڵ و ئینتەریش لە ئەرکێکی قورسدایە بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button