ئیسپانیا

“لە ڕاهێنانەکاندا مێسیم دەبینی شتانێکی دەکرد، بۆ یەکەم جار لە ژیانمدا گوتم من بۆ تۆپی پێ ناشێم”

یاریگا- کیڤن پرنس بواتینگ بە شێوەیەکی تایبەت گوزارش لە سەرسامیی خۆی دەکات بۆ لیۆنێل مێسی هەیەتی بە تایبەت کاتێک لە ڕاهێنانەکانی بارسێلۆنا لە نزیکەوە ئەفسانە ئەرجەنتینیەکەی بینیوە.

لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ DAZNی وەرزشی، کە هاوکات ناوی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆش دەهێنێ وەک بەراورکارییەک لە نێوان دوو جەمسەرەکەی تۆپی پێی سەردەم، پرنس بواتینگ دەڵێ: “ڕاهێنانکردنی لەگەڵ مێسی وای لێ کردم قسەیەکم نەبێ بۆ گوتن. پێشتر هەمیشه ئەوەم وتبوو که ڕۆناڵدۆ باشترین یاریزانی جیهانە، بەڵام مێسی شتێکیتره. ئەو ئاسایی نییە. کاتێ ڕاهێنانم لەگەڵ کرد، بۆ یەکەم جار له کاروانی وەرزشیمدا هەستم کرد من بۆ تۆپی پێ نەشیاوم. مێسی شتانێکی نامۆی دەکرد هەستێکی وام بۆ دەهات بڵێم، ‘من تەواوم کرد. دەبێ واز لە یاریکردن بهێنم!’

یاریزانە تەمەن 33 ساڵییە غانییەکە، ساڵی 2019 لە ساسۆلۆی ئیتاڵیەوە بە شێوەی خواستن ڕووی کردە بارسا و هەمان ساڵ چوو ڕیزی یانەی فیورێنتیناوە. ئێستا لەگەڵ یانەی مۆنزای ئیتاڵی لە سێریابی.

بابەتی زیاتر

Back to top button