چامپیۆنزلیگ

ڕکابەریان لەسەر ڕیکۆردەکان بەردەوامی هەیە و دۆن گەیشت بە ژمارەیەکی لیۆ

یاریگا- ڕکابەری نێوان کیستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی لەسەر ژمارە پێوانەییەکان بەردەوامی هەیە و شەوی ڕابردوو دۆن لە ڕیکۆردێکدا گەیشت بە لیۆ کە ئەمەی دواتریان یاریی شەوەکەی نەکرد بەهۆی ئەوەی ڕۆناڵد کومان پشووی پێ دابوو.

ئەفسانه پورتوگالییەکەی یانەی یوڤێنتوس توانی گۆڵێک لە فیرینکڤارۆسی هەنگاری تۆمار بکات لە میانی گەڕی چوارەمی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ کاتێک یوڤی بە زەحەتی 2-1 لە میوانەکەی بردەوە.

بەو گۆڵەی دۆن کە گۆڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە بوو لە گێمی یەکەمدا، مووشەکەکەی مادرێرا کۆی گۆڵەکانی خۆی لەنێو یاریگای یانەکەیدا [مانچستەر یونایتد – ڕیاڵ مەدرید – یوڤێنتوس] گەیاندە 70 گۆڵ و لەگەڵ مێسی یەکسانی کردەوە کە ئەمەیان لەگەڵ بارسا و لە نێو یاریگای کامپ نو خاوەنی ئەو ژمارەیە.

هەریەکە لە بارسا و یوڤی کە لە یەک کۆمەڵەدان، خۆیان گەیاندە قۆناغی 16ی پاڵەوانێتیەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button