ئینگلتەرا

چێڵسیەکەی لامپارد ژمارەیەکی سەردەمی مۆرینهۆی دووبارە کردەوە

یاریگا- یانەی چێڵسی بە ڕاهێنەرایەتی فرانک لامپارد بەردەوامن لە ئاستە نایابەکانی نێوخۆیی و کیشوەری و شەوی ڕابردووش جارێکیتر بردنەوەیان لە چامپیۆنزلیگ تۆمار کرد.

لە میانی هەفتەی 4ی خولەکە، بلووز بوو بە میوانی ڕینی فەڕەنسی و بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ڕێگەی کالوم هودسۆن ئۆدۆی و گۆڵی کۆتا خولەکەکانیش لە ڕێگەی ئۆلیڤیە جیرۆوە، خاوەن ماڵیان دووچاری شکست کرد.

ئەوە سێیەم بردنەوەی لەسەریەکە بۆ یانه لەندەنییەکە لە خولی یانە یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا لەوەتەی ساڵی 2015 سەروەختی ڕاهێنەرایەتی جۆزێ مۆرینهۆ.

کۆڕانی لامپارد ئێستا بە هاوبەشی خاڵ (10) لەگەڵ سێڤیای ئیپسپانی، پێشەنگی کۆمەڵەکەیەتی بە جیاوازیی گۆڵ. یاریی داهاتووشیان بەرامبەر یەکترە لە نێو یاریگای یانه ئیسپانییەکە بۆ پەڕینەوە بۆ قۆناغی داهاتوو وەک یەکەمی گرووپەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button