ئیسپانیا

لە بێ دەنگی ڕیاڵدا بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، مۆدریچ پەیامی خۆی بۆ یانەکەی نارد

یاریگا- ئەگەر چی یانەکەی هێشتا بێ دەنگە سەبارەت بە نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی، بەڵام لوکا مۆدریچ پەیامی خۆی بە ڕوونی ڕاگەیاند.

گرێبەستی یاریسازە 35 ساڵانەکەی مێرەنگی ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت و ڕیاڵیش هێشتا هیچ ئاماژەیەکی ڕوونی نەداوە لەو بارەیەوە. لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی ئەمڕۆ پێش یارییەکەی سبەی شەویان بەرامبەر ئینتەر میلان، مۆدریچ تاک-لایەنە هەڵۆێستی خۆی ڕاگەیاند و گوتی: “بێشتر چەندین جاریتر وتوومە کە دەمەوێ لە ڕیاڵ بمێنمەوە. بەڵام با بزانین چی ڕوو دەدات. هەمیشە هەر هەمان وەڵامم دەبێ ئەویش ئەوەیە لێرە هەست بە باشی دەکەم د دەمەوێ هەر لەگەڵ ڕیاڵیش بەردەوامبم. هەست دەکەم دەتوانم هاوکاریی یانەکەم بکەم، ئەگەر پرسیاری ئەوەشم لێ دەکەن کە چیم دەوێ ئەوا دەڵێم دەمەوێ بمێنمەوە. دەخوازم له ڕیاڵ کۆتای بە کاروانی یاریکردنم بهێنم بەڵام ئەوەش بە چەند شتێکەوە پەیوەستە. هیچ کەسیش لە من دڵخۆشتر نابێ گەر لە ڕیاڵ واز لە یاریکردن بهێنم.”

لوکا پێشتر ناوی بە ئینتەر میلانەوە دەبەسترایەوە و شەوی داهاتووش ڕوبەڕووی نێرازۆری دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button