ئینگڵته‌را

کیڤن دی بروین هەڵوێستی خۆی بە ڕووی بە مان سیتی ڕاگەیاندوووە

یاریگا- کیڤن دی بروین، ئەستێرەی مان سیتی هەڵوێستی خۆی بە ڕوونی بە یانەکەی گوتووە سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی میرۆری ئینگلیزی، کاپتنە بەلجیکیەکەی سیتیزنس له گفتوگۆ سەرەتاییەکانیدا بۆ یانەکەی ڕوون کردۆتەوە کە گرێبەستەکەی نوێ دەکات و خۆشحاڵە بە مانەوە و دەخوازێت تا ساڵی 2025 بمێنێتەوە بە مووچەی هەفتانەی 350 هەزار پاوەند.

دی روینی بەلجیکی، تەمەنی ئێستا 29 ساڵە و هاوینی 2015 بە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ وەک گرانترین گرێبەستی مان سیتی دووەم گرانترین یاریزانی مێژووی پریمەرلیگ، لە وۆڵفسبێرگی ئەڵمانیەوە گواسترایەوە. ساڵی 2018 گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە تا ساڵی 2023 نوێ کردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button