ئینگلتەرا

گواردیۆلا خراپترین ئاماری له مێژووی کاری ڕاهێنەرایەتی خۆیدا تۆمار کرد

یاریگا- کلاسیکۆی ڕاهێنەرایەتی نێوان جۆزێ مۆرینهۆ و پیپ گواردیۆلا بە سەرکەوتنی تۆتنهام 2-0 بەسەر سیتیزنس کۆتایی هات لە ڕووبەڕوو بوونەوە بەهێزەکەی ئەم هەفتەیەی پریمەرلیگ.

بەو شکستەی لەسەر دەستی کوڕانی مۆرینهۆ لە میانی هەفتەی نۆیەمی پریمەرلیگ، گواردیۆلا خراپترین ئاماری مێژووی کاری ڕاهێنەرایەتی خۆی تۆمار کرد کە لە 8 یاریی سەرەتای خولدا، تەنها 12 خاڵ کۆ بکاتەوە. ئەوەش پێشتر هەرگیز ڕووی نەداوە ئەوکاتەی ڕاهێنەری بارسێلۆنا و بایەرن میونخ بووە لە خولەکانی ئیسپانی و ئەڵمانی.

ئەم دۆڕانەی پیپ، تەنها دوای دوو ڕۆژ دێت لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگە مان سیتی.

لە ئێستادا تیمەکەی گواردیۆلا لە پلەی 19ی خولی ئینگلیزی دێن، ئەنجامی یاری یانەکانیتریش ڕەنگە سیتی دابەزێنێ بۆ پلەی خوارووتر.

بابەتی زیاتر

Back to top button