ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

چوار ئامانجە سەرەکیەکەی ئارسیناڵ بۆ میرکاتۆی زستانە ئاشکرا بوو

یاریگا- ئارسیناڵ ئامانجەکانی خۆی دیاری کردووە بۆ میرکاتۆی زستانە و میکێل ئارتێتای ڕاهێنەریش دەیەوێت دووان لەو چوارە یەکلایی بکاتۆ و بیناگوازێتەوە بۆ ڕیزی تۆپچیەکانی.

بەپێی زانیاریەکانی ڕۆژنامەی “زە سەن”ی ئینگلیزی، گەنەرز هەوڵی خۆیان دەدەن لە پەلکێشکردنی ئەم چوار یاریزانە بۆ یاریگای ئیمارت، که ئەوانیش کریستیان ئیریکسنی ئینتەر میلان، جۆرجینهۆی چێڵسی، ئیبراهیما کوناتی لە یانەی لایپزیگی ئەڵمانی و عومەر ڕەقیق لە یانەی هێرتا بەرلین.

کوناتی فەڕەنسی، تەمەنی 21 ساڵە و لە باڵەکان یاری دەکات. هەرچی عومەر ڕەقیقی هۆڵەندی تونسیە، هێشتا تەمەنی 18 ساڵە و لە دڵی بەرگری و زۆرجاریش وەک ناوەڕاستی بەرگریکار یاری دەکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button