یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا چارەنووسی پۆستەکەی یواکیم لۆڤی یەکلایی کردەوە
یاریگا- ئەنجامی کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا و یواکیم لۆڤ، پێچەوانەی زۆرێک لە پێشبینی و چاوەڕوانییەکان بوو دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو مانشافت بە شکستێکی کەم وێنە لە مێژووی خۆیدا 6-0 بە ئیسپانیا دۆڕا.
بە گوێرەیزانیارییەکانی ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، ئەمڕۆ لە فکەخانەی میونخ دوای کۆبوونەوەیەکی نیوکاتژمێری بە ئامادەبوونی فریتز کێلەری سەرۆکی یەکێتیەکە و یواکیم لۆڤ و ئۆلیڤە بێرهۆفی بەڕێوبەری هەڵبژاردەکە و مارکۆس سۆرگی یاریدەری لۆڤ، تاوتوێی ئەنجامی یارییەکەی شەوی ڕابردوو کراوە و دەرەنجامی کۆبوونەوەکەش ئەوە بووە کە یواکیم لە پۆستەکەی دوور ناخرێتەوە و چانسێکیتری پێ دراوه.
بیڵد ئەوەشی نووسیوه کە سێ یاری داهاتووی ئەڵمانیا لە مانگی مارسی ساڵی دادێ، دهرفەتێکیترە کە ئەو ڕاهێنەرە ڕووخسارێکیتری ئەڵمانیا پیشان بداتەوە. جگە لەوە، هەریەکە لە کێلەر و بێرهۆف چارەنووسی پۆستەکانی خۆیان بەستۆتەوە بەم متمانە پێدانەوەی لۆڤەوە، بە جۆرێک ئەگەر لە پاڵەوانێتی یۆرۆی ساڵی داهاتوو بە ئەنجامی باشەوه پاداشتیان نەداتەوە ئەوا ئەو دووانەش ناتوانن پۆستەکانیان مسۆگەر بکەنەوە.