ئه‌ڵمانیا

ئۆزیل: کاتی گەڕاندنەوەی ئەم یاریزانەیە بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا

یاریگا- شکستە گەورەکەی شەوی ڕابردووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەرامبەر ئیسپانیا، هێندەیتر ڕەخنەکانی لەسەر یواکیم لۆڤ چڕتر کردۆتەوە و خۆ-تێهەڵقورتاندن لە پلانەکانی ناوبراوە تەشەنە دەسێنێت.

دوای دۆڕانی مانشافت بە نیودەرزەن گۆڵی بێ وەڵام بە ماتادۆرەکان لە کۆتا یاریی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا، مەسعوود ئۆزیلی ئەستێرەی پێشووتری ئەڵمانیا لە تویتەری خۆیەوە نووسی: “کاتی گەڕاندنەوەی جیرۆم بواتینگە بۆ هەڵبژارەی ئەڵمانیا.”

دواکەی ئۆزیل بۆ گەڕاندنەوەی ئەو بەرگریکارە، لە کاتێکدایە پێشووتر لۆڤ لەلایەن ئەفسانە و کەسایەتیە وەرزشیە دیارەکانی ئەو وڵاتەوە ڕەخنەیەکی زۆری لێ دەگیرا سەبارەت بە پلان و هەڵبژاردن و دانانی پێکهاتەکەی.

ئیسپانیا بەو بردنەوە مێژووییە توانی بازێکی گەورە بەسەر پاڵەوانی چوار جامی جیهانیدا بدات و خۆی بگەیەنێتە کۆتاییەکانی خولەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button