ئینگڵته‌راگرنگترین

ئەستێرەیەکی مێژوویی لیڤەرپوول کۆچی دوایی کرد

یاریگا-گۆڵپارێزی پێشووی لیڤەرپوول و تۆتنهام و هەلبژاردەی ئینگلتەرا رەی کلێمێنس  لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا  بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.

کلێمێنس بە یەکێک لە باشترین گۆڵپارێزەکانی سەردەمی خۆی دادەنرا و لە ساڵانی ١٩٧٠ ـکاندا پێنج ناسناوی پریمەرلیگ و سێ جامی ئەورووپی لەگەڵ لیڤەرپوول بردەوە. پاش ١٤ ساڵ لەگەڵ ریدز، دواتر پەیوەندیکرد بە تۆتنهام و لەوێش جامی ئەورووپا و جامی ئینگلتەرای بردەوە، ئەمە جگە لە ئەنجامدانی ٦١ یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و لە ١٩٨٨ وازی لە یاریکردن هێنا.

بنەماڵەکەی لە بەیاننامەیەکدا هەواڵەکەیان راگەیاند و تێیدا هاتووە “زۆر جەنگا لە پێناو مانەوە بەڵام ئێستا ئەو لە ئارامیدایە و چیتر ئازار ناچێژێت. وەکو بنەماڵەکەی دەمانەوێت زۆر سوپاسی هەموو ئەو کەسانە بکەین کە ساڵانێکی زۆر خۆشەویستی و پشتگیری خۆیان پێشکەشکردبوو. هەرگیز بیرمان ناچێتەوە”.

کۆتا کاری وەرزشی لە ساڵی ٢٠١٢دا بوو کاتێک لەلایەن رۆی هۆدسنەوە کرا بە راهێنەری گۆڵپارێزەکانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا.

Ray Clemence won three European Cup trophies during his time at Liverpool

بابەتی زیاتر

Back to top button