یاریگا

گریانی خۆشی یاریزانانی سان مارینۆ بۆ دوو یەکسانبوونی لەسەر یەک دوای 170 دۆاڕندن!

یاریگا- گریانی خۆشیی یاریزانانی سان مارینۆ دوای یەکسانبوونەکەی شەوی ڕابردوویان 0-0 بەرامبەر جەبەل تاریق، بوو بە جێی بایەخی میدیاکان.

ئەوەی سەیرە، هەڵبژاردەکە 170 یاریی پێشووتریان سەرجەم دۆراندبوو، بەڵام وەک بە نازناوێکی مێڕوویی شادبووبێتنەوە، دوای یەکسانبوونیان لەگەڵ جەبەل تاریق لە میانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا، کە دووەم یەکسانبوونی لە دوای یەکە [پێشتر بەرامبەر لیختنشتاین] بۆ ئەو هەڵبژاردە گچکەیەی ئەورووپا یاریزانانەکان کەوتنه بەر تەوژمی سۆزەوە و فرمێسکی شادییان ڕشت بە تایبەت دانتی ڕۆسی کاتێک لەبەردەم ڕاگەیاندنەکاندا نەیتوانی ئەو هەستەی بشارێتەوە.

سان مارینۆ وڵاتێکی شێوە دورگەیی ئیتاڵیایە. ڕووبەرەکەی 61.2کم دووجایە و ژمارەی دانیشتوانی کەمتر لە 35 هەزار کەسێک دەبێت. لە ڕیزبەندیی فیفادا لە کۆتا پلەی هەڵبژارده تۆمارکراوەکانی یەکێتیەکەدا دێن کە ڕیزبەندی 210ی جیهانن.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button