ئه‌وروپا

ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەڵبژاردەی كرواتیا زیادی كردووە

یاریگا- فیدراسیۆنی تۆپی پێی كرواتیا، لە دوای پشكنینەكانی ئەم دواییانەی یاریزانەكانی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا حاڵەتێكی نوێی تووشبوونی بە ڤایرۆسەكەی لە ڕیزەكانیدا ڕاگەیاند.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا یەكێتی تۆپی پێی كرواتیا ئاشكرایكرد كە بەرگریكاری هەڵبژاردەكەی دیموجۆی ڤێدا هەڵگری ڤایرۆسەكەیە و تێكەڵی یاریزانەكانی دیكە بووە هەر بۆیە پشكنین بۆ تەواوی یاریزانەكانی هەلبژاردەكە كرایەوە.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا لە پەڕەی فەڕمی خۆیان بڵاوكراوەتەوە هاتووە، لە ئەنجامی كۆتا پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەرچووە كە مارسێلۆ بڕۆزۆڤیچ یاریزانی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی پشكنینەكەی ئەرێنی بووە .

هەروەها لۆكا مۆدریچ و تەواوی یاریزانەكانی هەلبژاردەكە پشكنینەكانیان نەرێنی بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button