ئه‌وروپاوه‌رزشه‌کانی دیکە

یوسین بۆڵت خۆی ڕادەستی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ كرد: ئەو ئێستا لە من خێراترە

یاریگا- یوسین بۆڵت، یاریزانی ڕاكەری جامایكی خۆی ڕادەستی ئەفسانەی دیاری تۆپی پێ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەكات و ڕایدەگەیەنێت ئەگەر بەرەنگاری ببێتەوە ئەوا شكست دەهێنێت.

بۆلت خەونەكەی خۆی بەدیهێنا و بۆ ماوەیەكی كەم دوای وازهێنانی لە ڕاكردن یاری تۆپی پێی كرد، ئەو هەوادارێكی سەرسەختی تۆپی پێیە.

سەبارەت بە كێبڕكێی لەگەڵ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆلت ووتی: بە دڵنیاییەوە كریستیانۆ دەیباتەوە، ئەگەر ئێستا ڕووبەڕووم بێتەوە ئەو هێشتا چالاكە، ئەو هەموو ڕۆژێك خۆێ بەرەو پێشەوە دەبات ، ئەو وەرزشكارێكی زۆر باشە.

هەروەها ووتیشی: ئەو لەپێشەوەی وەرزشەكەی خۆیەتی، بەردەوام خۆی بەرەو پێشەوە دەبات بۆ ئەوەی بە هەمان كارایی بەردەوام بێت، هەمیشە بەسەختی كاردەكات، پێموایە ئێستا لە من خێراترە.

سەبارەت بە ئەنجامدانی یاری تۆپی پێ ووتی: “ئەوە خەونێک بوو بۆ من و ویستم دوای تەواوبوونی کارەکەم ئەنجامی بدەم ، بۆ من ئەوە ئەزموونێکی تایبەت بوو و چەند ساڵێکم ویست تا ئەو کارە بکەم”.

شایەنی باسە یوسین بۆڵت چەندین ژمارەی پێوانەی تۆمار كردووە، بە تایبەت ئەو ژمارەی كە لە یاری ڕاكردنی 100مەتری دوای چەندین ساڵ لە بەردەوامی ئەو ژمارەیە ڕاكەرە جامایكیەكە كردی بە ناوی خۆیەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button