یاریگا

ودوارد: بە ڕاهێنەرایەتی سۆڵشایەر لەسەر ڕێگەی ئەرێنی خۆمان بەردەوام دەبین

یاریگا- لەگەڵ زیادبوونی دەنگۆیەکان بۆ شوێنگرتنەوەی ئۆڵی گۆنار سۆڵشایەر، بەرپرسانی یانەکە پشتگیری خۆیان بۆ ڕاهێنەرە نەرویجیەکە دەربڕی.

ئەنجامە خراپەکانی مان و گومانیان لە چواردەوری سۆڵشایەر دروست کردبوو بە تایبهت دوای شکستە چاوەڕوننەکراوەکەیان بەرامبەر باشاکشەهیر لە چامپیۆنزلیگ. بەڵام لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا کە لە پێگەی گۆڵ-ی جیهانی بڵاوکراوەتەوە، ئێد ودواردی جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری یانەکە دەڵێ: “هێشتا لەنێو یاریگا کۆششی زیاتر ماوە ئەنجامی بدەین بۆ دروستکردنی پێکەوەگونجانی زیاتر. بەڵام بە تەواوەتی پابەندین بەو ڕێگە ئەرێنیەی بە سەرکردایەتی سۆڵشایەر لە سەری دەڕۆین بۆ بەرەوپێشچوون.”

لە ماوەی ڕابردوودا خودی ڕاهێنەرەکەی مان یونایتدیش ئەوەی خستە ڕوو کە ئەو هەر لە یەکەم ڕۆژەکانی دەست بەکاربوون لە یانەکە، هەموو پاڵپشتییەکی لەلایەن کارگێڕی مانچستەرەوە هەیە

بابەتی زیاتر

Back to top button