یاریگا-چیزار پراندێلی گەڕایەوە ئیتاڵیا و جارێکیتر وەکو راهێنەری ڤیۆلا دەست بەکاردەبێت.
لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا فیۆرەنتینا رایگەیاند بێپێ یاچینی لە پۆستەکەی دووردەخراوەتەوەوە و سەبارەت بە هۆکارەکەشی نوسیووە “دوای لێکۆڵینەوەیەکی وورد و بە خوێندنەوە بۆ ئەنجامەکانی ئەم وەرزە بڕیارماندا راهێنەر دووربخەینەوە”.
لە بەیاننامەکەشدا هاتووە” پراندێلی پێشتر لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٥ تا ٢٠١٠ راهێنەری فیۆرەنتینا بووە و توانیوییەتی دوو جار بگاتە خولی پاڵەوانەکان و جارێکیش گەیشتووەتە نیوەی کۆتایی جامی ئەورووپا”.
ڤیۆلا لە پلەی ١٢ی خولی ئیتاڵی دێت بە لە ٧ یاریدا تەنیا ٨ خاڵی کۆکردووەتەوە.