ئیسپانیاگرنگترین

زیدان: من بەرپرسم و منیش دەبێت چارەسەرەکان بدۆزمەوە

ڕیال مەدرید تووشی دۆڕانێکی قوڕس هات بەرامبەر ڤالێنسیا

یاریگا – زینەدین زیدان بەرپرسیارەتی تەواوی دۆڕانەکەی ڕیال مەدریدی بەرامبەر ڤالێنسیا گرتە ئەستۆ. لۆس بلانکۆس سەرەتا بە گۆڵێک پێشکەوت، بەڵام دواتر سێ پەناڵتیان لەدژ گیرا و گۆڵێکیشیان لەڕێگەی ڤارانەوە لەخۆیان تۆمارکرد.

لەمبارەیەوەش زیدان دوای یاریەکە ڕایگەیاند:

دوای ئەوەی گۆڵێکمان کرد، یاریکردنمان خاو بوویەوە. لەم یاریەدا شتە خراپەکان بەسەر ئێمەدا هاتن. پێموانییە ڤالێنسیا لەرووی تاکیکیەوە لە ئێمە باشتر بووبن، بەڵام من بەرپرسم و منیش دەبێت چارەسەرەکان بدۆزمەوە. لەجیاتی بیانوو هێنانەوە.

شایانی باسە, لە حاڵەتی تەواوبوونی یاریەکانی ئەم گەڕەدا، مەدرید دەکرێت چەند پلەیەک بچێتە دواوە لە ڕیزبەندی خولدا و پێویستیان بەوەیە دوای پشووی فیفا زۆرترین خاڵ بەدەستبهێنن بۆ گەڕانەوەیان بۆ پێشەنگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button