یاریگا

حەکیم زیاش: تەنها “بە چاو هێماکردنێک”مان بەسە بۆ لێک تێگەشتن

یاریگا- حەکیم زیاش، ئەستێرەی مەغریبی یانەی چێڵسی باس لەو لێک تێگەشتن و هەماهەنگیەی نێوان یاریزانەکانی بلووز دەکات کە ئەم وەرزە بە یانەکەوە دەبینرێت.

دوای بردنەوەیان لە شیفیڵد یونایتد 4-1 لە میانی هەفتەی هەشتەمی پریمەریگ کە تێیدا زیاش دوو ئەسیستی یەکلاکەرەوەی دا بە هەریەکە لە بین چیلوێڵ و تیاگۆ سیلڤا، جگە لە دروسکتکردنی هەلی ئاسان بۆ تیمۆ وێرنەر، یاریزانەکەی چێڵسی بە سکای سپۆرتسی وت: “من هەمیشە ێش ئەوەی تۆپەکەیان بۆ بنێرم سەیرێکیان دەکەم. پێم وابێ تەنها بە چاو هێماکردنێکمان بەسە بۆ یەکتری تا لێک تێبگەین. هەر بۆیە هەردوو جارەکە ئەنجامی هەبوو. من ترسم نییە لە پاس دان بە هاوڕێکانم و زۆر لەگەڵ تیمەکە ئاسوودەم.”

بلووز بە ڕاهێنەرایەتی فرانک لامپارد لە پریمەرلیگ 15 خاڵیان کۆ کردۆتەوە و لە پلەی پێنجەم دێن. توانیوشیانه 20 گۆڵ تۆمار بکەن کە زۆرترینە بۆ یانەیەکی ئەم وەرزەی خولەکه.

بابەتی زیاتر

Back to top button