ئیتاڵیا

بالۆتێلی لەگەڵ یانەیەکی تەواو نەناسراو گیرساوەتەوە

یاریگا- ماریۆ بالۆتێلی، لە یانەیەکی تەواو بێ-ناو-دەنک گیرساوەتەوە وا دیارە ئەستێرە ڕەشە گەشەکەی ئیتاڵیا ڕوو لە خامۆشبوونە.

بە گوێرەی هەواڵێکی کۆرێری دێلا سێرای ئیتاڵی، ماریۆ لە ئێستادا لەگەڵ یانەی فرانچیکورتا یاری دەکات و لەگەڵ ئەو یانەیە ڕاهێنان دەکات.

فرانچیاکورتا یانەیەکی پلە چواری ئیتاڵیایە و بە گوێرەی هەواڵەکانی ئەو وڵاتە، یانەکە بۆتە وێستگەی ئێستای سوپەر ماریۆ.

بالۆتێلی تەمەن 30 ساڵ، وەرزی ڕابردوو لەگەڵ بریشیا لە خولی ئیتاڵی یاری دەکرد، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی ئەو هێرشبەرە زوو خامۆش بووە لە ڕاهێنانەکاندا، مانگی شەشی ئەم ساڵ یانەکە بە فەرمی گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە.

ماریۆ لە کاروانی وەرزشی خۆیدا یاری بۆ یانەگەلێکی بەێزی ئەورووپا کردووە، وەک ئینتەر میلان، مان سیتی، ئەی سی میلان، لیڤەرپووڵ و مارسیلیا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!