ئیسپانیا

ئەلڤێس: ئامۆژگاری دیست دەكەم كە هەموو كات تۆپەكە بدات بە میسی

یاریگا: دانی ئەلڤێس ، ئەستێرەی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئامۆژگاری سێرجینۆ دیست، بەرگریكاری یانەكە دەكات كە بەردەوام تۆپ بدات بە لیۆنێل میسی ئەفسانەی یانەكە.

ئەلڤێس چەندین ساڵ لە باڵی ڕاستی بارسێلۆنا لەگەل میسی یاریكردووە، پێش ئەوەی لە ساڵی 2016 بلاوگرانای بەرەو یوڤێنتوس جێهێشت.

یاریزانە تەمەن 37 ساڵانەكە بۆ تۆڕی Rac1: ئامۆژگاری من بۆ دیست ئەوەیە كە زۆر بە سادەیی تەنها تۆپەكە بدات بە میسی.

هەروەها ووتیشی: دیست یاریزانێكی تەواوە و بەهرەیەكی ئێجگار باشی هەیە تا لە بارسا سەركەوتوو بێت، بەڵام حەزناكەم بەراوردی بكەن بە من، چونكە هەمان ئازارم دەچەشت كاتێك بە كافۆ بەراورد دەكرام.

شایەنی باسە ئەلڤێس لەماوەی مانەوەیدا لەبلاوگرانا چەندین نازناوی گرنگی بەدەستهێناو تێیدا شەش نازناوی خولی ئیسپانیاو سێ نازناوی چامپیۆنس لیگی بردەوە ، پێش ئەوەی بەرەو یوڤێنتوس بڕوات ، پاشان پاریس سان جێرمان و دواجار بۆ ساوپاولۆ .

بابەتی زیاتر

Back to top button