ئیسپانیا

دوا گۆڵی میسی كە بە لێدانی سزا نەبووبێت دەگەڕێتەوە بۆ كەی؟

یاریگا: لیۆنێل میسی ئەستێرەی یەكەمی یانەی بارسێلۆنا و هەلبژاردەی ئەرجەنتین ، لە یاری بەرامبەر دینامۆكیێڤ توانی گۆڵێك بە لێدانی سزا تۆمار بكات.

میسی كۆی گۆڵەكانی لەم وەرزەدا بۆ چوار گۆڵ بەرزكردەوە سێ گۆڵ لە چامپیۆنسلیگ وگۆڵێك لە خولی ئیسپانی، ئەمەش پرسیار لای عاشقانی ئەم یاریزانە درووست دەكات چونكە لەگەڵ ئەوژمارە كەمەی ئەستێرەكەیان ڕانەهاتوون.

سەرجەم گۆڵەكانی ئەفسانە ئەرجەنتینیەكە لەم وەرزەدا بە لێدانی سزا بووە، یەكەم گۆڵ لە خولی ئیسپانی بەرامبەر ڤیاڕیاڵ و دواتر لە چامپیۆنسلیگ بەرامبەر فرینڤارۆس ویوڤێنتووس و دینامۆكیێڤ تۆماریكرد.

لە گەڕان بە دوای دوا گۆڵی میسی كە بە لێدانی سزا نەبووبێت دەبێت بگەڕێینەوە بۆ 19ی تەمووزی وەرزی ڕابردووكە بارسێلۆنا لە یاریگای میندیزۆرۆزا ڕوووبەڕووی ئالاڤێس بوویەوە و توانیان بە پێنج گۆڵ یاریەكە ببەنەوە و لیۆ توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات.

جێی ئاماژەیە میسی لە ئەم هاوینەدا داوای کرد ڕیزەکانی بارسێلۆنا بەجێبهێڵێت ،بەڵام ئیدارەی كەتەلۆنیا كە جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆی دەستلەكاركێشاوە سەرۆكایەتی دەكرد پێی ووت كە كۆتایی بە بڕگەی ڕۆشتنی ئازاد هاتووە و بچیتە هەر یانەیەك دەبێت 700 ملیۆن یۆرۆ بدات ، ئەگەر نا دەبێت بچینە دادگاكان، ئەمەش لەلایەن گۆڵكاری مێژووی یانەكەوە ڕەتكرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button