ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

چارەنوسی یارییەکەی بارسێلۆنا یەکلایی کرایەوە

یاریگا
یارییەکەی نێوان بارسێلۆنای ئیسپانیا و دینامۆکیەفی ئۆکراینی بە هۆی تووشبونی ژمارەیەکی زۆری یاریزانانی ئەو یانەیە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گومان لە بەڕێوەچوونی دەکرا.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە پاش ئەوەی دەرکەوت نۆ یاریزانی یانە ئۆکرانیەکە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان، راهێنەری ئەو یانەیە تەنها 13 یاریزانی تیپی یەکەمی یانەکەی بەردەست بوون و یاساکانی یوێفاش بەم ژمارە یاریزانانە یانەکانی ناچار کردووە یارییەکەیان بکەن، بە پێچەوانەوە ئەگەر یەک یاریزانی دیکەی یانەکە تووشی ڤایرۆسەکە بوایە، ئەو کات یارییەکە دوادەخرا.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە ئێستا هیچ گومانێک نیە و یارییەکە لە کاتی خۆی بەڕێوەدەچێت، لەبەر ئەوەی دوێنی پشکنین بۆ یاریزانەکانی دیکە کراوە و تەواوی ئەنجامەکانیش نێگەتیڤ بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button