چامپیۆنزلیگ

كۆنتی: دووجار لە مەشقكردنی ڕیاڵ مەدرید نزیك بوومەوە

یاریگا: ئەنتۆنیۆ كۆنتی ، ڕاهێنەری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی ئاشكرایكرد پێشتر دووجار لە مەشقكردنی ڕیاڵ مەدرید نزیك بووەتەوە.

كۆنتی لە چەند لێدوانێكیدا كە ماڵپەڕی ( فوتبۆڵ ئیتاڵیا) بڵاویكردووەتەوە دەڵێت: ” دووجار لە مەشق و ڕاهێنانی ڕیاڵ مەدرید نزیک بوومەوە بەڵام ڕەتم کردەوە ، چونکە وەرزەکە لەو کاتەوە دەستی پێکردبوو ، ئاڵۆز بوو و کاتێک پەیوەندیان پێوە کردم بۆم ڕوون کردنەوە”.

” لەگەڵ ئەوەشدا وەرزەكەدەستیپێكردبوو، ئەستەم بوو لەو كاتەدا وەریبگریت، خشتەیەکی کاتی پێشتر لەلایەن یانەوە دانراوە و بە شێوەیەكی زۆر ڕاستگۆیانە پێم باش بوو وەرینەگرم”.

هەروەها ووتیشی: لە ئێستادا بیرم تەنها لای ئینتەرە، ، لێرە بە خاوەندارێتییەکی زۆر بەهێزەوە دەستم بە پرۆژەیەک کردووە و دڵخۆشم شتێکی گرنگ دەکەین، ڕاستە پێشتر هەلێك هەبوو بۆ ئەوەی ببمە ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید ، بەڵام ڕەنگە كاتەكان گونجاو نەبووبن، دەمەوێت لێرە پڕۆژەكەم تەواو بكەم.

هەروەها ووتیشی: ڕیاڵ مەدرید بەهێزە ، دروستکراون بۆ بردنەوەی ئەم پێشبڕکێیە ، یاریزانیان هەیە چەندین جار جامەکەیان بردووەتەوە، دەزانین ڕووبەڕووی یانەیەك دەبینەوە کە لەشکستێکی سەیرەوە بەرامبەر شاختار و گەڕانەوەیەک لەگەڵ بۆروسیا مۆنشنگلادباخ هاتوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button