ئینگلتەرا

مۆرینهۆ لەسەر گاریس بەیڵ گاڵتە بە ڕیاڵ دەکات

یاریگا- جۆزێ مۆرینهۆ بەردەوامە لە پاڵپشتی کردنی گاریس بەیڵ تا سەردەمە نەخوازرەوەکەی ڕیاڵ مەدریدی لە بیری ئەستێرە وێڵزییەکە بباتەوە و هانی بدات بۆ پیشاندانەوەی ئاستی پێویست لەگەڵ سپێرس.

ئەگەرچی پێش یارییەکەی برایتۆن ددانی بە ڕاستیەکدا نا کە بەیڵ و هەر یاریزانێکیتریش نابنەوە هەمان یاریزانی حەوت ساڵێکی بەر لە ئێستایان، بەڵام دوای یارییەکە کە بە گۆڵێکی گاریس سەرکەوتنی 2-1یان بەسەر میوانەکەیاندا تۆمار کرد، جۆزێ گوتی: “خۆشحاڵم پێی چونکە ئەو گۆڵە شایەنی بوو. کە پێنج خولەک کاتم هەبێت دەچمە وێبسایتی ڕیاڵ دەگەڕێم بزانم چی لە بارەی گاریس بەیڵەوە دەڵێن. ئەو دەزانێت ئێمە لە تۆتنهام گرنگی پێ دەدەین و، ئێمەش دەزانین ئەو گرنگی بە ئێمە دەدات. لە ئێستادا توانای جەستەی زۆر نایابە. زۆر ئارامە و زۆریش زیرەکە. هەستی باشی هەیە. پێشتر هەستی بە باشی نەدەکرد، چونکە پرۆسەی ڕاهێنانەکانمان قورس بوون. بەڵام ئێمه ئەوەمان پێ دا کە تەواو پێویستێتی. 

لە بارەی بەشداری پێکردنی لە بە شێوەی زیاتر، مۆرینهۆ گوتی: “هێشتا 90 خولەکی یارییەکی پریمەرلیگی نییە، بەڵام لە یۆرۆپالیگ بەکاری دەهێنین بۆ تەواکردنی پرۆسەی ڕاهێنانەکانی. لە هەندێ یاریی پریمەرلیگدا بەشداری پێ دەکەین تا ئەو کاتەی بە تەواوەتی ئامادەیە.”

دوای زیاتر لە حەوت ساڵ جێ هێشتنی سپێرس و پێوەندی کردنی بە شاهانەکانەوە، لە گواستنەوەکانی هاوینەدا گاریس بەیڵ بە شێوەی خواستن گەڕایەوە بۆ ڕیزەکانی تۆتنهام.

بابەتی زیاتر

Back to top button