ئینگلتەرا

ئارتێتا: هەموو هەوڵێکی خۆمدا لەگەڵ ئۆزیل

یاریگا-میكێل ئارتێتا دەڵیت پەشیمان نیە لە شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ مەسوت ئۆزیل چونکە هەموو هەوڵێکی خۆیداوە لەگەڵ یاریزانە ئەڵمانییەکە و سوودی نەبووە.

ئۆزیل لە هەردوو پێکهاتەی ئارسناڵ بۆ پریمەرلیگ و یۆرۆلیگ دوورخرایەوە و پێناچێت جارێکیتر یاری بۆ ئەو یانەیە بکاتەوە ئەوەش ئارتێتای خستە ژێر پرسیار و رەخنەیەکی زۆر، بەڵام راهێنەرە ئیسپانییەکە بۆ سکای سپۆرت قسەی خۆی کرد و وتی

ئەوەی دەتوانم پێتان بڵێم ئەوەیە باشترین هەوڵی خۆمدا لەگەڵی و زۆرترین هەلیشم پێبەخشی، بە ئارام بووم و بە دادپەروەرانە مامەڵەم لەگەڵ کرد و هەلی خۆیم پێدا، ئیتر ئەگەر خەڵک بڕوا دەکەن یان نا من تەنها ئەوەندەم لەسەرە بیرکردنەوەی خۆم بڵێم

ئارتێتا ئەوەشی نەشاردەوە ئۆزیل یەکێک بووە لە یاریزانە گرنگەکانی یانەکە لە چەند ساڵی رابردوودا و مافی خۆیەتی یاری بکات بەڵام بۆ ئەوان نابێت و دەبێت پەیوەندی بە یانەیەکی نوێوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button