ئیتاڵیا

میلان چاكبوونەوەی دۆنارۆمای لە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند

یاریگا: یانەی میلانی ئیتاڵی ، چاكبوونەوەی گۆڵپارێزی یانەكەی جیانلویجی دۆنارۆما لە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند.

لە پەڕەی فەڕمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایانگەیاند لە پشكنینەكان دەرچوو كە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەرێنی بووە و یاریزانەكە ئامادەیە بەشداری لە ڕاهێنانەكانی یانەكە بكات، لە پاڵ ئەویشدا هەردوو یاریزان پیتەر هاوجی و ماتیۆ گابیا ڤایرۆسەكەیان تێپەڕاندووە و بەشداری ڕاهێنانەكان دەكەن.

میلان لە پێشەنگی خولی ئیتاڵی دێت بە كۆكردنەوەی 13 خاڵ لە كۆی ئەنجامدانی 5 یاری.

بابەتی زیاتر

Back to top button