خوله‌کانی دیکە

ڕاهێنەری بەنفیکا: نامەوێت یانەکەم بەراود بکرێت بەو بارسێلۆنایەی ئێستا

یاریگا- خۆرخێ خیسۆس، سەرپرشتیاری هونەری یانەی بەنفیکا لێکچوونێکی وا نابینێت لە نێوان یانەکەی و بارسێلۆنای ئێستا، ناشیەوێت بەراودرێکی لەو چەشنە بکرێت.

ئەم قسانەی ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە دوای ئەوە دێت مەهدی کارسێلا گۆنزالێسی بەرگریکاری ستاندارد لیچی بەلجیکی، کە یانەکەی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام بە بەنفیکا دۆڕا لە یۆرۆپالیگ و لێکچواندنی کرد لە نێوان بلاوگرانا و هەڵۆکانی پورتوگالدا.

خیسۆس گوتی: “من ناڵێم ئێمە وەک بارسێلۆناین. ناشمەوێت لە ئێستای ئەوان بچم. ئەگەر بڵێی لە بارسای چەند ساڵی ڕابردوو، ئەوا بەڵێ. بەڵام ئەمەی ئێستا هیچیان پێ نییە. نامەوێت ئەێمە وەک ئەوەی ئێستایانبین. بۆ ئەویتریشیان، گرنگ نییە بەلامەوە.”

بابەتی زیاتر

Back to top button