ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

كاردانەوەی ڤینیسیۆس دوای لێدوانەكانی بنزیما لە دژی

یاریگا: كەریم بنزیما ، یاریزانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە یاری یانەكەی بەرامبەر بروسیا مونشنگلادباخ فێرلاند مێندی هاندا كە تۆپ نەدات بە ڤینیسیۆس.

لە پشووی نێوان گێمەكاندا بنزیما داوا لە میندی هاونیشتیمانی دەكات كە تۆپەكە نەدات بە ڤینیسیۆس ، چونكە بەهۆی بڕیارە خراپەكانی یاریزانە بەڕازیلیەكە ، هێرشەكانی گێمی یەكەمیان تێكداوە.

بەپێی بەرنامەی(چیرینگیتۆ)ی ئیسپانی ، كەسە نزیكەكانی یاریزانە لاوەكەی مەدرید دووپاتیانكردەوە كە نایەوێت هیچ هەنگاوێك لە دژی بنێت و لە دوای ئەو لێدوانانە.

ڤینیسیۆس كاریگەر نەبووە بەو لێدوانانەی بنزیما و پێی وایە كە ئەوانە شتێكی ئاساییە لە تۆپی پێدا و گرنگی بەوە نادات.

بابەتی زیاتر

Back to top button