ئینگلتەرا

مێندی ژمارەیەکی پیتەرچیکی یەکسان کردەوە

یاریگا- ئێدواردۆ مێندی، گۆڵپارێزی یانەی چێڵسی زۆر بە خێرایی متمانەی یانەکەی بەدەست هێنا و بە ئاستەکەشی پاداشتی ئەو متمانەیەی دایەوە.

گۆڵچیەکەی بلووز، لە دووەم بەشداری خۆیدا لە پریمەرلیگ، هەردوو جارەکە توانی تۆڕی گۆڵەکەی بپارێزێت “کلین شیت” تۆمار بکات و بەوەش لە دوای پیتەرچیکی ئەفسانەی یانە لەندەنییەکەوە، یەکەمین گۆڵپارێزە لەوەتەی ساڵی 2004 ئەم کارە ئەنجام بدات لە یەکەمین دوو یاریکردنیدا.

شەوی ڕابردوو چێڵسی لە نێو یاریگای ئۆڵدترافۆرد 0-0 بەرامبەر مانچستەر یونایتد یەکسان بوو. پێشتریش لە یەکەم بەشداریدا بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس 4-0 نەهێشت گۆڵەکەی بهەژێنرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە لە یۆرۆپالیگیش بەرامبهر سێڤییا تۆڕەکەی بە خاوێنی پاراست لەو یارییەی کە 0-0 کۆتایی هات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button