Video Goalئیسپانیا

ڤیدیۆ: ڕۆدریگۆ گاڵتە بە مۆدریچ دەكات

یاریگا: ڕۆدریگۆ گۆس، یاریزانی لاوی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی گاڵتە بە لۆكا مۆدریچی هاوڕێی دەكات دوای ئەو هەڵس و كەوتە سەیرەی لە یاری كلاسیكۆ ئەنجامیدا.

هەردوو یاریزان بەشدار بوون لە بردنەوە گەورەكەی مەدرید بەرامبەر بلاوگرانا لە یاری كلاسیكۆ دوای ئەوەی توانیان بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یاریەكە ببەنەوە.

گۆس گۆڵی سێیەمی بۆ مۆدریچ دروست کرد دوای پاسێکی کورت پێش ئەوەی مۆدریچ بە شێوەیەکی نایاب تۆماری بکات وكۆتایی بە یاریەكە بهێنن.

یاریزانە بەڕازیلیەكە بەشێوەی یەدەگ بەشداری كرد ، دوای ئەوەی زیزۆی ڕاهێنەر وەك سێیەم گۆڕانكاری هێنایە ناوەوە،لە دیمەنێكی سەیردا لوكا مۆدریچ تۆپەكەی بەرەو ڕۆدریگۆ هەڵدا پێش هاتنە ناوەوەی.

لە پەڕەی فەڕمی خۆی لە توویتەر لاوەكەی سامبا ڤیدیۆیەكی بڵاوكردووەتەوە و نووسیوویەتی: ” هێشتا نەهاتوومەتە ناوەوە باوكە تۆ بۆ پاس ئەدەی بە من”.

بابەتی زیاتر

Back to top button