ئیسپانیا

كۆرتوا دوای بردنەوەكەیان لە بارسێلۆنا: تەنها 3 خالمان بەدەستهێناوە و یاری داهاتوومان گرنگە

یاریگا: تیبۆ كۆرتوا ، گۆڵپارێزی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پێی وایە بردنەوەكەیان لە كلاسیكۆ ، جگە لە سێ خاڵی یاریەكە هیچ شتێكی دیكە نیە.

ڕیاڵ مەدرید لە میانەی یاریەكانی گەڕی حەوتەمی خولی ئیسپانی توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بارسێلۆنا بباتەوە.

لە دوای یاریەكە لە چاوپێكەوتنیدا بۆ بی ئێن سپۆرتس كۆرتوا ووتی: ئێمە دەستپێشخەریمان كرد و توانیمان گۆڵ تۆمار بكەین، بەڵام هەر زوو یەكسانیان كردەوە ، دوای دەرچوونەكەی جۆردی ئەلبا.

هەروەها ووتیشی: دواتر لێدانێكی سزامان بۆ درووست بوو لە ڕێگەیەوە توانیمان گۆڵی دووەم تۆمار بكەین و لە كۆتاییەكانیشدا گۆڵی سێیەممان تۆماركرد.

” درووشمی ئەم یانەیە شایەنی ئەوەیە، هەموو یاریەك تا كۆتایی بۆی بجەنگین ”.

لەكۆتایشدا ووتی: دەمانزانی دوو شكستی یەك لە دوای یەك لە خولی ئیسپانی و چامپیۆنسلیگ ، پێوویستی بە كادانەوەیەكی بەهێزە و ئەوەشمان ئەنجامدا، لە ڕاستیدا یاریەكە تەنها سێ خاڵە و هیچیتر.

بابەتی زیاتر

Back to top button