ئینگلتەرا

لامپارد دوورکەوتنەوەی کیپای بۆ یاریەکەی مانچستەر ڕاگەیاند

یاریگا- فرانک لامپارد، ڕاهێنەری یانەی چێڵسی کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەی مانچستەر یونایتد ئەنجام دا و، تێدا دوورکەوتنەوەی کیپا ئایزابالای ڕاگەیاند.

لامپارد هۆکاری دوورخستنەوەی گۆڵپارێزە ئیسپانییەکەی بۆ هەبوونی پێکان لە شانیدا گەڕاندەوە.

ئەوە لە کاتێکدایه پێش چەند ڕۆژێک ڕاهێنەرەکەی بلووز ئەوەی یەکلاکردەوە کە گۆڵچی یەکەمی یانەکەی ئێدواردۆ مێندی دەبێت و بەوەش هێندەیتر هیواکانی کیپای بڕی بۆ وەرگرتنەوەی پێگە سەرەکیەکەی.

سبەی شەممە کاتژمێر 7:30 ئۆڵدترافۆرد باوش بۆ یاریی لووتکەی پریمەرلیگ دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button