ئیتاڵیائیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

میسی بۆ ڕۆناڵدۆ : پێدانی گرنگی تایبەتی کلاسیکۆ و ڕکابەریمان بۆ هەمیشە بەردەوام دەبێت

یاریگا: کاپتنی بارسێلۆنا لیۆنێل میسی باس لەرکابەریەتی خۆی لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی، یاریزانی ئێستای یوڤێنتوس دەكات پێش روبەڕوبونەوەی نێوانیان لەچامپیۆنس لیگ.

میسی لە چەند لێدوانێكیدا كە ڕۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی بڵاویكردووەتەوە ئاماژە بەوە دەكات كەوا شتێكی ئاشكرا ئەوەیە كە ئەو كاتەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بەشداریكردووە یاریەكان تایبەت بوون.

هەروەها ووتیشی: ” هەمیشە ڕووبەڕووبوونەوەکان بەرامبەریان تایبەتن ،بەڵام لەگەل ڕۆناڵدۆ زیاتر تایبەت بوو،ئەوە لە ڕابردوودا بوو.

سەبارەت بە تووشبوونی ئەستێرە پورتوگالیەكە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ووتی: ڕەنگە ڕۆژی چوار شەممە دووبارە یەكتر ببینینەوە ،هیوادارم ڕۆناڵدۆ بە زووی لەو ڤایرۆسە چاكببێتەوە و بە خۆشحاڵیەوە ڕووبەڕووی یەك ببینەوە.

هەروەها ئاماژەشی بەوەدا” ئەو ڕكابەریەی نێوانمان تایبەت بووە و بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە ، چەندین ساڵی درێژ تێپەڕی و هێشتنەوەی ئەو ئاستانە بۆ ماوەیەكی زۆر ئاسان نییە ،یانەكانمان داواكاری زۆریان هەبوو، چونكە ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا دوو بەهێزترین یانەن لە جیهاندا.

گۆڵكاری مێژووی بلاوگرانا ووتیشی:” ململانێ کردنە یەکسانەکەی چەندین ساڵ شتێکە تاهەتایە بەردەوام دەبێت ، ڕکابەری نێوان من و ڕۆناڵدۆ لەسەر ئاستی كەسی زۆر باش بووە و پێموایە خەڵک چێژی لێوەرگرتوون “.

لە كۆتایشدا ووتی: ” هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا بە تایبەت و هاندەرانی تۆپی پێ بە گشتی، نمایشێكی گەورەیان بینیوە، بەهیوای ئەوەی بتوانین  چێژی زیاتریان پێ ببەخشین”.

بارسێلۆنا و یوڤێنتوس لە گەڕی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ڕوووبەڕووی یەك دەبنەوە ، كە بڕیارە ڕۆژی چوار شەممەی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button