چامپیۆنزلیگ

ئۆزێل یاریەكەی ئەرسیناڵ لە تویتەر دەگوازێتەوە و ئارتێتاش باس لەو هەڵوێستەی دەكات

یاریگا: میكێل ئارتێتا ڕاهێنەری یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی ڕایگەیاند كەوا دلخۆشە بە بیستنی ئەوەی مەسعود ئۆزێل ، پاڵپشتی یانەكەی كردووە دوای بردنەوەكەیان لە ڕاپید ڤیەنا.

لە كاتی یاریەكەدا مەسعود ئۆزێل لە پەڕەی فەڕمی خۆی لە توویتەر ڕووماڵی یاریەكەی دەكرد و لە دوای یاریەكە ڕاپرسەیەكی دانا بۆ باشترین یاریزانی یاریەكە.

ڕوماڵکردنی تویتەری ئۆزیل هاوکات بوو لەگەڵ هەژماری فەرمی گەنەرز لەکاتی یاریەکان، سەبارەت بەوە میكێل ئارتێتا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی ، كەوا ئۆزێل پاڵپشتی تۆپچیەكانی لەندەن دەكات لە دوورەوە دوای بردنەوەی یەكەم یاری ئەوروپیان.

یاریزانە ئەڵمانیەكە سەفەری نەكرد لەگەل هاوتیمەكانی چونكە پێشتر لەلایەن ئارتێتاوە ناوی لە لیستی یاریزانەكانی ئەرسیناڵ دەرهێندرا و دوورخرایەوە.

شایەنی باسە سەبارەت بە دوورخستەوەی لە لیستی بەشداریكردنی یاریەكان لە خولی ئەوروپی و پریمەرلیگ ئۆزێل لە توویتەر پێشتر پەیامێكی بڵاوكردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button