ئینگڵته‌راگرنگترین

ئۆزێل پەیامێكی ئاگرین سەبارەت بە داهاتووی لەگەڵ ئەرسیناڵ بڵاودەكاتەوە

‏یاریگا: مەسعود ئۆزێل، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی، وەڵامی ئەوە دەداتەوە كەوا ناوی لە لیستی یاریزانەكانی ئەرسیناڵ بۆ پریمەرلیگ دوورخراوەتەوە و هەروەها دوای چەند ڕۆژێك لە دوورخستنەوەی لە لیستی بەشداریكردن لە خولی ئەوروپی.

‏ئۆزێل لە پەڕە فەڕمیەكانی خۆی نووسیوویەتی: “ئێمە لە ڕێگایەكی ڕاستداین، بەڵام ئێستا شتەكان گۆڕاوە، ڕێگەم پێنادرێت یاری تۆپی پێ بكەم لەگەڵ ئەرسیناڵ، دەبێ چی بڵێم؟ هێشتا لە لەندەنم، وا هەست دەكەم لە نیشتیمانی خۆمم، هێشتا چەندین هاوڕێی باشم هەیە لەم یانەیە، هێشتا هەست دەكەم هاندەرێكی زۆر لە پشتمن.

‏هەروەها نووسیویشیەتی: “هەمیشە ئەرێنی بووم ، هەفتە لە دوای هەفتە هەوڵی ئەوەم داوە، تاوەكو هەلی ئەوەم هەبێت دووبارە بگەڕێمەوە یاریكردن لەم یانەیە، لەبەر ئەوە تا ئێستا بێدەنگ بووم، لە ڕاستیدا دڵخۆش بووم لە بەرەوپێشچوون و لە ژێر ڕاهێنەرایەتی میكێل ئارتێتا.

‏” ئەم پەیامەم بۆ هاندەرەكانی ئەرسیناڵە بۆ ئەوانەی كە ماوەی چەندین ساڵە لەگەڵیان بووم، هەست بە بێتاقەتیەكی زۆر دەكەم چونكە ناوم لە هیچ كوێ تۆمار نەكراوە،لەو كاتەوەی لە 2018 گرێبەستەكەم نوێكردەوە خۆشەویستیم بۆ یانەكەم نوێكردەوە، بەڵام هەست بە ئازار دەكەم كە وەك خۆم وەڵامم نەدرایەوە”.

‏لە كۆتایشدا نووسیوویەتی: “بەردەوام دەبم لە هەول و تێكۆشان بۆ ئەوەی چانسی خۆم بەدەست بهێنمەوە، نامەوێت وەرزی هەشتەمم لەگەڵ ئەرسیناڵ بەو شێوەیە كۆتایی بێت، دەتوانم پێتان بڵێم ئەوە بڕیارێكی سەختە، بەڵام بەردەوام دەبم لە ڕاهێنان كردن بە باشترین شێوە و دەنگم بەرز دەكەمەوە و بۆ بەرپاكردنی دادپەروەری.”

بابەتی زیاتر

Back to top button